ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ژماره‌یه‌ك گۆڕانكاری له‌ناو حزبه‌كه‌دا ئه‌نجامدا
وێستگه‌نیوز-
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ژماره‌یه‌ك گۆڕانكاری له‌ناو حزبه‌كه‌دا ئه‌نجامدا و دیارترینیان كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی مه‌ڵبه‌ند و كۆمیته‌كانه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 27ی نیسانی 2025 ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی بافڵ تاڵه‌بانی له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كان له مه‌كته‌بی سیاسی له شاری سلێمانی كۆبۆوه.
ماڵپه‌ری فه‌رمی یه‌كێتی بڵاویكرده‌وه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی وێڕای ده‌ربڕینی پشتیوانیان بۆ زیاد جه‌بار ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی، ستایشی ئارامی و دان به‌خۆداگرتنیان كرد، هاوكات جه‌ختكرایه‌وه كه دڵنیان داموده‌زگا ئه‌منییه‌كان رێكاری یاسایی و ئینزباتی پێویستیان گرتۆته به‌ر به‌رامبه‌ر به‌وانه‌ی له رووداوی دوێنێدا په‌لاماری پاسه‌وانه‌كانی ناوبراویان دا.
ماڵپه‌ری فه‌رمی یه‌كێتی راشیگه‌یاند كه ئه‌نجومه‌نی سەركردایەتی یه‌كێتی دەربارەی گۆڕانكارییە ناوخۆییەکان بڕیاری پێویستی دا.
پێشتریش ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئاشكرایكردبوو كه له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا ئه‌نجومه‌نه‌كه بڕیاریداوه به رێكخستنه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان و بافڵ تاڵه‌بانیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لیژنه‌یه‌كی پێكهێناوه كه له‌لایه‌ن زیاد جه‌باره‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت.
لای خۆیه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا یه‌كێك له بڕیاره‌كانی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی لابردنی پێگه‌ی وته‌بێژی یه‌كێتی بوو، هه‌روه‌ها كه‌سێك وه‌كو وته‌بێژی سه‌رۆكی یه‌كێتی دیاریكرا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه سه‌ره‌تاییانه‌ی ده‌ست وێستگه كه‌وتووه، كاروان گه‌زنه‌ی وه‌ك وته‌بێژی بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی دیاریكراوه.
هاوكات له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا ژماره‌ی مه‌ڵبه‌نده‌كانی یه‌كێتی بۆ 11 مه‌ڵبه‌ند كه‌مبكرێته‌وه و ژماره‌ی كۆمیته‌كانیش له 182 كۆمیته‌وه بۆ 82 كۆمیته كه‌مكرایه‌وه.
PM:08:45:27/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 1400
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت