ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین: بە بڕیارى قوباد تاڵەبانى کاسبکارانى بازاڕى مەیدانى حاجیاوا قەرەبوو دەکرێنەوە
وێستگەنیوز_
ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین رایدەگەیەنێت، بە بڕیارى قوباد تاڵەبانى کاسبکارانى بازاڕى مەیدانى حاجیاوا قەرەبوو دەکرێنەوە.
لە راگەیەندراوێکدا ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین دەڵێت: "دوابەدواى ئەو ئاگرەى ڕۆژى 23ـی 4ـی 2025، لە مەیدانى حاجیاوا کەوتەوە و بووە هۆى زەرەر و زیانێکى زۆر بە بەشێک لە کاسبکارانى بازاڕەکە، بۆ ئەو مەبەستە بە بڕیارى بەڕێز قوباد تاڵەبانى و لەسەر ئەرکى سکرتاریەتى سەرۆک مام جەلال، بە پێى ئەو خەمڵاندنانەى لەلایەن تیمی بەرگرى شارستانیەوە کراوە، بڕیاردرا بە قەرەبووکردنەوەى هەموو ئەو هاوڵاتیانەى زیانیان بەرکەوتووەو بە پێى قەبارەى زیانەکانیان قەرەبوو بکرێنەوە."
ڕۆژى 23ـی 4ـی 2025، ئاگر لەبەشێک لە بازاڕى مەیدانى حاجیاوا کەوتەوە و زیانى بە بەشێک لە دووکانى کاسبکاران گەیاند و کەلوپەلەکانیان سوتا.
لە رۆژی 5ـی 4ـی 2025، بەهەمان شێوە، ئاگر لە بازاڕی دارەسووتاوەکەی سلێمانی کەوتەوە و بەشێکی زۆری دوکانەکان و سیستمی کارەبای بازاڕەکە بە تەواوی سووتان. دواتر لەسەر ئەرکی سکرتاریەتی مام جەلال، دوکانداران قەرەبووی دارایی کرانەوە و کارەبای مەزادخانەکە و دارەسووتاوەکەش نۆژەن کرانەوە.
PM:07:01:27/04/2025
ئهم بابهته 324
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت