یەکێتی زانایان سەبارەت بە مارەیی و گرانبوونی نرخی زێڕ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
وێستگەنیوز_
بەبۆنەی گرانبوونی نرخەکەیەوە، یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان داوا دەکات "هاوڵاتیان بۆ پێکهێنانی ژیانی هاوسەرگیری، ئاسانکاری بکەن."
لە راگەیەندراوەکەی یەکێتیی زانایاندا هاتووە، "ئیسلام بایەخی زۆر بە ژیانی هاوسەرگیری دەدات و "مارەیی وەکو مافێکی شەرعیی ئافرەت دیاریی کردووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێغەمبەر (د. خ) ئاماژەی بەوە داوە، بەخێرترین پرۆسەی مارەبڕین ئەوەیە مارەییەکەی کەم بێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "نرخی زێڕ بەرزبووەتەوە و داوا لە هاوڵاتییان دەکات "کارئاسانی و بارسووکی لە مارەیی بکەن. ئیسلام بۆ مارەیی هیچ ئەندازە و شتێکی دیاری نەکردووە، بەڵکو هەر شتێک شایستە و گونجاو بێت ئاساییە بکرێتە مارەیی."
د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، وتەبێژی یەکێتیی زانایان، دەڵێت: "خەڵکێکی زۆر بەهۆی بەرزیی نرخی زێڕەوە ناتوانن هاوسەرگیری بکەن و داوای هاوکارییان لە مامۆستایانی ئایینیی کردووە. ئێمەش دەمانەوێت خەڵک هۆشیار ببێتەوە و پرۆسەکە قورس نەکرێت."
باسی لەوەشکردووە، "دەکرێت مارەیی هەر زێڕیش بێت، بەڵام بە بڕێکی کەم، هەروەها دەکرێت زیویش بکرێتە مارەیی، یان قورئانێک یان هەر شتێک کە بە رێککەوتنی هەردوولا بێت و بایەخداربێت بۆیان."
تا دێت نرخی زێڕ گرانتر دەبێت و لە ئێستادا، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 لە هەرێمی کورستان گەیشتووەتە 700 هەزار دینار.
PM:06:22:27/04/2025
ئهم بابهته 440
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت