حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی نوێی دەرکرد
وێستگەنیوز-
سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەبارەی پێدانی ڤیزاوە بڕیاریدا.
سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، "بە بڕیاری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پاڵپشت بە بڕیاری ژمارە 15ی ئەنجومەنی وەزیران لە 7/8/2019، نابێت هیچ دامەزراوەیەكی حكوومی بە شێوەی ڕاستەوخۆ نووسراو ئاراستەی (نوێنەرایەتییەكان و كونسوڵخانەی وڵاتان لە هەرێمی كوردستان) بكات بۆ پێدانی ڤیزا بە فەرمانبەرانی دامودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان".
ئاماژە بەوەکراوە، "فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە، تاكە لایەنی تایبەتمەندە بەم بابەتە، پێویستە گشت داواكارییەكان بۆ كاری پێویست ئاراستەی فەرمانگەی ناوبراو بكرێن".
PM:02:01:27/04/2025
ئهم بابهته 416
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت