کەمال محەمەد: پرۆژەی روناکی لە فراوانبووندایە


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی نیسانی 2025، دوو کۆمپانیای هەرێمی کوردستان و ئەمریکا لە بواری کارەبا گرێبەستێکیان واژۆکرد.


لەمیانەی مەراسیمەکەدا قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند، "گرێبەستەکە بە ئاڕاستەی پێشخستنی کەرتی کارەبایە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "هەرێمی کوردستان دەرفەت و دەرگای وەبەرهێنانی بۆ هەموو کۆمپانیاکانی جیهان واڵایە".

هەر لەمیانەی مەراسیمەکەدا، کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "پرۆژەی روناکی لە فراوانبووندایە و 104 هەزار هاوبەش سوودمەندن لە پرۆژەی روناکی".

وەزیری کارەبای هەرێم دەڵێت، "زیاتر لە هەزار مێگاوات کارەبامان زیادکردووە، هەرچەندە کردەوە تیرۆرستییەکان زیانیان بە کێڵگەی غازی کۆرمۆر گەیاندووە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "زیاتر لە 12 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا کراوە و پارە نەدراوەتە کۆمپانیاکان، بۆیە کۆمپانیا نەوتییەکان داوای گەرەنتی کارکردن و شایستەکانیان دەکەن".


PM:12:39:27/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو