قایمقامییه‌تی سلێمانی هۆشداری تووند به كارگه‌كانی شیرینی ده‌دات
وێستگەنیوز-
قایمقامییەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، به‌هۆی خراپی و نه‌شیاوی بۆ خواردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له 800 كیلۆگرام كاكڵه گوێزدا گرتووه كه خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبووه له‌ناو شیریندا ساغی بكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 27ی نیسانی 2025، له راپۆرتی كۆگاكانی قایمقامیه‌تی سلێمانیدا هاتووه، له‌ئه‌نجامی سه‌ردانه به‌رده‌وامه‌كان بۆ كۆگاكان و پشكنین بۆ ئه‌و خوارده‌مه‌نییانه‌ی له‌لایه‌ن بازرگان و دوكانداره‌كانه‌وه به هاوڵاتییان ده‌فرۆشرێت، لیژنه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ر 817 كیلۆگرام كاكڵه گوێزی خراپبوودا گرتووه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه، سه‌ره‌تا چوار كارتۆنی 10 كیلۆگرامی كاكڵه‌گوێز له‌ناو یه‌كێك له كارگه‌كانی شیرینیدا گیرا، دوای به‌دواداچوونی لیژنه‌ی كۆگاكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، توانرا سه‌رچاوه‌كه بدۆزرێته‌وه و له كۆگایه‌كی ناوبازاڕ ده‌ست به‌سه‌ر 62 كارتۆن كاكڵه گوێزی تردا گیراوه كه خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبووه به‌سه‌ر كارگه‌كانی شیریندار ساغیبكاته‌وه.
راپۆرتی لیژنه‌ی كۆگاكانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ئاشكرایكردووه، به فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی ته‌واوی كاكڵه گوێزه‌كه كه بڕه‌كه‌ی 817 كیلۆگرامه، له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌ی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
ئازاد نه‌بی، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی له لیژنه‌كانی قایمقامییه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، "هه‌ر كارگه‌یه‌كی شیرینی كاكڵه گوێزی خراپبوو به‌كاربهێنێت، له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه پسوڵه‌ی سه‌رپێچی بۆ ده‌كرێت و به‌جۆرێك سزا ده‌درێت جارێكی دیكه له شوێنه‌كه‌یدا سه‌رپچی نه‌كاته‌وه".
ئاماژەی بەوەشکرد، "داواكارن كه كارگه‌كانی شیرینی و هه‌مو ئه‌و شوێنانه‌ی كاری هه‌ویره‌مه‌نی ده‌كه‌ن خۆیان له به‌كارهێنانی گوێزی خراپبو بپارێزن، بۆ ئه‌وه‌ی لیژنه‌كان ناچار به‌سزادانیان نه‌بن، نوێنه‌ركه‌ی ته‌ندروستی راشیگه‌یاند: ئه‌و كارگه‌ی كه چوار كارتۆن گوێزه خراپبوه‌كه‌ی به‌كارهێناوه، پسوڵه‌ی سه‌رپێچی بۆ كراوه و روبه‌ڕوی رێكاره یاساییه تونده‌كان ده‌كرێته‌وه".
PM:12:02:27/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 872
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت