کەشناسیی هەرێم: ئەگەری بارینی نمە باران هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.


بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی نیسانی 2025، ئاسمان بە گشتى نیمچە هەور دەبێت، ئەگەرى نمە باران هەیە لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەولێر، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".

ئاماژە بەوەکراوە، "سبەینێ دووشەممە 28ی نیسانی 2025، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتى هەندێ کات بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ".

بەرزترین پلەکانی گەرما:

هەولێر : 30 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی
دهۆک : 29 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 31 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 29 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 28 پلەی سیلیزی
سۆران : 24 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان :36 پلەی سیلیزی


AM:11:43:27/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو