نێچیرڤان بارزانی سەردانی عەممان دەکات


وێستگەنیوز-

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە 2ی نیسانی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، به‌ سه‌ردانێکی فه‌رمی ده‌گاته‌ عه‌ممانی پایته‌ختی شانشینی ئوردنیی هاشمی.


سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "لە میانی سەردانەکەدا، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووه‌م کوڕی حسێن، شای ئوردن کۆده‌بێته‌وه‌ و پته‌وکردنی پەیوەندییه‌کانی هه‌ردوولا و هاریکاریی هاوبه‌شی عێراق و هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ شانشینی ئوردن، تاوتوێ ده‌که‌ن".

هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای ئوردن دیدار و کۆبوونه‌وه‌ی ده‌بێت.


AM:11:26:27/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو