لە سلێمانی کرێکارێک کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا
وێستگەنیوز- سازگار ئەحمەد
لقی سلێمانی سەندیکای کرێکارانی کوردستان رایدەگەیەنێت، دوێنێ کرێکارێک لە یەکێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لە شاری سلێمانی کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی نیسانی 2025، چالاک رەئوف، سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای کرێکارانی کوردستان بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "دوێنێ شەممە 26ی نیسانی 2025، لە پرۆژەی نیشتەجێبوونی شاری ئارام لەکاتی کارکردن کرێکارێک کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "لیژنەکانمان ناردووەتە شوێنی رووداوەکە بۆ لێکۆڵینەوە و زانیاریی زیاتر لەبارەی رووداوەکە".
AM:10:59:27/04/2025
ئهم بابهته 304
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت