ئەپیکور: پێویستە هەوڵەکان چڕبکرێنەوە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان


وێستگەنیوز-

کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی باکوور "ئەپیکور"، نیگەرانە لە دەستپێنەکردنەووەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هیچ گفتگۆیەکی جدی لەلایەن هەولێر و بەغدا بۆئەو مەبەستە ئەنجامنەدراوە".


لە راگەیەندراوێکدا کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی باکوور "ئەپیکور" رایگەیاند، "پێویستە هەوڵەکان چڕبکرێنەوە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لەرێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە".

ئاماژەی بەوەکرد، "حکومەتی عێراق بەردەوام جەخت لە گرنگی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لەڕێگەی نەوتی عێراق-تورکیا دەکاتەوە، بەلام هەوڵ و هەماهەنگییەکان بەم ئاراستەیە سنورودار و بێ بەرهەم بوون".

لە راگەیەندراوەکە ئەوەش هاتووە، "هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدراڵ، نیازی خۆیان بۆ چەند بژاردەیەک نیشانداوە، بۆ دڵنیایی پارەدانی کۆمپانیا نەوتییەکان لە داهاتوودا، سەرەڕای ئەمەش هیچ گفتوگۆیەکی جەوهەری سەبارەت رێکخستنەکانی تایبەت بە دڵنیاییدان پارەی کۆمپانیاکان نەبووە، هیچ بەرەو پێشچوونێکیش لە پرسی قەرزی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی بواری نەوتیش نییە".

دواى ئەوەى لە 2ـى شوباتى 2025، ئەنجومەنى نوێنەران هەموارى یاساى بودجەى پەسەندکرد و تێچووى نەوتى هەرێمیش دیاریکرا، حکومەتى هەرێم پابەندکرا بە گواستنەوەى نەوت لە رێگەى کۆمپانیاى (سۆمۆ)ـى سەر بە وەزارەتى نەوتى عێراق.


AM:09:30:27/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو