نێچیرڤان بارزانی: کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی تاکه رێگه‌ى مسۆگه‌ركردنى مافه‌كانى كورده له سوريا
وێستگەنیوز-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی کورد دەکات لە سوریا.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ستايش و ده‌ستخۆشى بۆ به‌ڕێز مه‌زلوم عه‌بدى و ENKS و هه‌موو ئه‌و خوشك و برايانه‌ى كاريان بۆ ئه‌نجامدانى کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد له سوريا، کرد، پيرۆزباييى سه‌ركه‌وتنى كۆنفرانسه‌كه له هه‌مووان ده‌كه‌م كه مايه‌ى خۆشحاڵييه‌كى زۆره و دڵى گه‌لى كوردستانى له هه‌موو شوێنێك خۆش كرد".
ئاماژەی بەوەکرد، "هيوادارم ببێته هۆى پته‌وكردنى یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد كه تاکه ڕێگه‌ى مسۆگه‌ركردنى مافه‌كانى كورده له سوريا، هه‌موو پشتگيرى و هاوكارييه‌كمان بۆ ئه‌و هه‌وڵه دڵسۆزانه و بۆ مافه ڕه‌واكانى كورد و هه‌موو پێكهاته‌كان، هه‌روه‌ها بۆ ئارامى و سه‌قامگيرى و ئاشتى له سوريا و ناوچه‌كه دووپات ده‌كه‌ينه‌وه".
PM:11:08:26/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 932
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت