بافڵ تاڵەبانی و محەمەد حەلبووسی جەختیان لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کردەوە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ شەممە 26ی نیسانی 2025، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی هاوپەیمانیی تەقەدووم کرد.
بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە بێت، لە کۆبوونەوەکەدا پێویستیی رەخساندنی کەشێکی ئەرێنی و لەبار بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق جەختی لەسەر کرایەوە.
لەبارەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، بافڵ تاڵەبانی و محەمەد حەلبووسی جەختیان لە بەردەوامی گفتوگۆکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور کردەوە، بەشێوەیەک هەموو هەوڵەکان یەکبخرێن بۆ خزمەتکردنی هاونیشتمانییان.
دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو و هەردوولا لێکتێگەیشتنی نێوان لایەنەکانیان بەلاوە گرنگبوو بۆ دوورخستنەوەی وڵات لە گرژییەکان.
PM:10:30:26/04/2025
ئهم بابهته 244
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت