"بە هیچ شێوەیەک کەس بۆی نییە بە ناوی رێکخەر، بزووتنەوەی گۆڕان و لۆگۆی گۆڕانەوە قسە بکات"


وێستگەنیوز-

بزووتنەوەی گۆڕان باڵی گردەکە رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ لە کۆنفرانسی نیشتیمانیدا، رێژەیی یاسایی (نصاب القانونی) ئەندامانی دەستەی گشتی کە 1064 ئەندامە ئامادە نەبوون, ئاماژەی بەوەکرد، بە هیچ شێوەیەک کەس بۆی نییە بە ناوی رێکخەر، بزووتنەوەی گۆڕان و لۆگۆی گۆڕانەوە قسە بکات.


بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، ئەمڕۆ لە کۆنفرانسی نیشتیمانیدا، رێژەیی یاسایی (نصاب القانونی) ئەندامانی دەستەی گشتی کە 1064 ئەندامە ئامادە نەبوون و بگرە کەمتر لە 50% ئەو رێژە یاساییە ئامادە بوون. لێرەوە ئێمە ڕایئەگەیەنین:

‏‎یەکەم: بە بڕیار و نووسراوی فەرمی فەرمانگەی پارت و رێکخراوە سیاسیەکان، ژمارە (ش.ح/خ/ 875)، لە رێکەوتی 26ی 3ی 2025، پاڵپشت بە بە بڕیاری ئەنجومەنی کۆمسیاران ژمارە (1) لە کۆنووسی ئاسایی (9) رێکەوتی 4ی 3ی 2025، تایبەت بە دانانی رۆژی کۆنگرەی دامەزراندنی گۆڕان بەشێوەیەک لە 10ی 4ی 2025 تێنەپەڕێت و لە چوارچێوەی ئەو ماوەیەدا لە 5ی 4ی 2025 لە (گردی زەرگەتە) ئەنجامدا و کۆی مەرجە یاساییەکانی کۆمسیۆن لە پەسەندکردنی بەرنامەی سیاسی، دەستوری ناوخۆی و هەڵبژاردنی ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی ئەنجامدا.

‏‎دوەم: بە فەرمی داوامان کردووە کۆنفرانسی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان کە رێکەوتی 5ی 4ی 2025 بە شێوەیەکی یاسایی ئەنجام درا پەسەند بکرێ.

‏‎سێهەم: بە نووسراوی فەرمی فەرمانگەی پارت و رێکخراوە سیاسیەکان، ژمارە (ش.ح/خ/ 957)، رێکەوتی 13ی 4ی 2025 و بە بڕیاری (1)، کۆنووسی نائاسایی (48) رێکەوتی 11ی 9ی 2024 ماوەی (6) مانگی بۆ ئەو بەڕێزانە دانا، پاش پێدانی مانگێکی ترش، لە بەرواری 10ی 4ی 2025، ماوە یاساییەکانی کۆمیسیۆن کۆتایی هات. لەسەر ئەم بنەمایەش، ویلایەتی رێکخەری پێشووی گۆڕان و بریکارنامەکەی کۆتایی هاتووە.

‏‎چوارەم: بەهۆی تەواو نەکردنی نیسابی یاسایی بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانسی نیشتیمانی، بە هیچ شێوەیەک کەسێک بۆی نییە بە ناوی رێکخەر، بزووتنەوەی گۆڕان و لۆگۆی گۆڕان قسە بکات و هیچ کارێک ئەنجام بدات.

‏‎جەخت دەکەنەوە، کە بەرنامەی سیاسی گۆڕان و دەستوری ناوخۆی و رەوانشاد نەوشیروان مستەفا بنەمای کار و چەتری کاری رێکخراوەیمانە. داوا لە هەموو گۆڕانخوازانی دڵسۆز دەکەین، بەو بەڕێزانەی لەو کۆنفرانەسەی ئەمڕۆ ئامادەبوون، گردی زەرگەتە ماڵی هەر هەموو ئەو بەرێزانەیە کە رۆژێک بۆ بزوتنەوەی گۆڕان تێکۆشاون، هێڵی سورمان لەسەر هیچ کەسێک نیە کە بڕوای بە گۆڕانکاری و دیموکراسیەتی حزبی هەیە و هەمومان ئەتوانین بەیەکگرتووی و یەکخستنی تواناکانمان بەیەکەوە کار بۆ ئامانجە رەواکانمان بکەین. ئێستا کاتی یەکخستنەوەی تواناکانمانە لە سایەی رێبازی راستەقینەی رەوانشاد نەوشیروان مستەفادا.

‏‎لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، جارێکی تر ڕایدەگەیەنین کە بزوتنەوەی گۆڕان بڕوای بە ئازادی رادەربڕین و رەخنەی بونیادنەر هەیە بۆ گەشەپێدان و کۆتایهێنان بە ناکۆکییەکان.


PM:09:25:26/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 492 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو