دوایین زانیاریی لەبارەی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێم
وێستگەنیوز-
سبەینێ وردبینیکردن لە لیستی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە و بەپێی زانیارییەکان بێت تاوەکو ئێستا هیچ کێشەیەک لە لیستەکەدا نییە.
ئەمڕۆ شەممە 26ی نیسانی 2025، میدیا پارتی بڵاویکردەوە، وردبینیکردن لە لیستی مووچە سبەی یەکشەممە دەستپێدەکاتەوە، چونکە بەهۆی پشووی هەفتانە ئەمڕۆ شەممە و دوێنێ هەینی وردبینی وەستا بوو.
هەر بەپێی زانیارییەکان بێت، تاوەکو ئێستا هیچ گرفتێک دروست نەبووە و بەرەوپێشچوونی باش هەیە و تیمە تەکنیکییەکەی کوردستان کە لە بەغدا بوو، نزیکن لە تەواوبوونی کارەکانیان.
PM:08:32:26/04/2025
ئهم بابهته 548
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت