خه‌ڵاتی زێڕینی بله به هه‌شت كه‌سایه‌تی بەخشرا
وێستگه‌نیوز-
به ئاماده‌بوونی به‌شێك له به‌رپرسانی باڵای عێراق و هه‌رێمی كوردستان، خه‌ڵاتی زێڕینی بله به هه‌شت كه‌سایه‌تی بواره جیاوازه‌كان به‌خشرا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 26ی نیسانی 2025, به ئاماده‌بوونی د.له‌تیف جه‌مال ره‌شید, سه‌رۆك كۆماری عێراق و بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی و وه‌فدی باڵای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و حكومه‌تی فیدراڵ و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق و هه‌رێم له ته‌لاری هونه‌ر له شاری سلێمانی رێوڕه‌سمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی زێڕینی بله به‌ڕێوه‌چوو.
له‌سه‌ره‌تای مەراسیمەکەدا شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عێراق وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، "25 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی ئیبراهیم ئەحمەد تێپەڕی، بەڵام بیری هەمیشەیی و شیعری هەر دەڵێی بۆ ئەمڕۆ و ئەم ساتەیە تەنانەت بۆ چەندین ساڵی داهاتووشمانە".
ئاماژەی بەوەکرد، "ئەمساڵیش بۆ خەڵاتی زێڕینی بلە کۆمەڵێک کەسی شایستەی دیاریکراوە کە جێدەستیان دیارە".
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا خةڵاتى زێڕینی بله به‌سه‌ر ئه‌م هه‌شت كه‌سایه‌تییه‌دا دابه‌شكرا كه له بواره جیاوازه‌كاندا جێ په‌نجه‌یان دیاره و خزمه‌تیان كردووه:
1- خەڵاتی یەکەمی زێڕینی بلە بەخشرا بە بنەماڵەی سەید موحسین حەکیم.
2- خەڵاتی دووەمی زێڕینی بلە بەخشرا بە ساڵح حسەین محەمەد کە خاوەنی 90 کتێبی چاپکراوە لەسەر فۆلکلۆری کورد.
3- خەڵاتی سێیەمی زێڕینی بلە بەخشرا بە زارا محەمەدی کە ساڵانێکە لە بواری فێرکردنی زمانی کوردی و مافی ژناندا کاری کردووە.
4- خەڵاتی چوارەمی زێڕینی بلە بەخشرا بە عوسمان موئمین عەزیز ناسراو بە مامۆستا عوسمان کێمنەیی کە پاشای سیاچەمانەیە و زیاتر لە هەزار گۆرانی تۆمارکردووە.
5- خەڵاتی پێنجەمی زێڕینی بلە بەخشرا بە یانەی ئامەد سپۆر کە یانەیەکی تۆپی پێیە لە ساڵی 1972 لە ئامەدی باکووری کوردستان دامەزراوە و بەردەوام رووبەرووی رەگەز پەرستی بووەتەوە.
6- خەڵاتی شەشەمی زێڕینی بلە بەخشرا بە فەهیمە واحید مەجید کە شەش منداڵ و کچەزایەکی ئەنفالکراون.
7- خەڵاتی حەوتەمی زێڕینی بلە بەخشرا بە شەهید عەڤدۆ ئەحمەد عەبدی ناسراو بە شەڕڤانی کۆبانێ و فەرماندەی هێزەکانی دژە تیرۆری رۆژئاڤا بووە و 15ی ئاداری 2023 شەهید بووە.
8- خەڵاتی هەشتەمی زێڕینی بلە بەخشرا بە مستەفا خەلیل عەبدی ناسراو بە مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە".
رۆژی 8-4-2000، نووسه‌ر و رۆشنبیری گه‌وره‌ی كورد ئیبراھیم ئه‌حمه‌د له‌ته‌مه‌نی 86 ساڵیدا له له‌نده‌ن كۆچی دواییكرد و ته‌رمه‌كه‌ی گه‌ڕێندرایه‌وه بۆ سلێمانی و ھه‌ر له‌و شاره‌ش به‌خاك سپێردرا.
PM:06:19:26/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 896
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت