هەفتەی داهاتوو بۆ یەکەمینجار رەفعەت عەبدوڵا دەسەڵاتەکانی وەک جێگری تاڵەبانی بەکاردێنێت
وێستگەنیوز-
رەفعەت عەبدوڵا بۆ یەکەمینجار هەفتەی داهاتوو دەسەڵاتەکانی وەک جێگری سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەکاردێنێت.
بەپێی زانیارییەکانی وێستگەنیوز بێت، هەفتەی داهاتوو بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەرەو ئەمەریکا بەڕێدەکەوێت، وەک لە کۆبوونەوەکانی مەکتەبی سیاسی سەرەتای ئەم مانگەدا ئاماژەی بۆ کردبوو کە سەردانەکەی بۆ ئەمەریکا گرنگە هەر لەوێش پێشنیازی جێگری بۆ خۆی کرد و رەفعەت عەبدوڵای وەک جێگری خۆی ناساند.
بەپێی زانیارییەکانی وێستگەنیوز، لەهەفتەی داهاتووەوە رەفعەت عەبدوڵا دەتوانێت وەک جێگری سەرۆکی یەکێتی دەسەڵاتەکان بەکاربهێنێت، ئەگەرچی تاوەکو ئێستا بە فەرمی دەسەڵاتەکانی روون نەکراوەتەوە.
لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکانی یەکێتی لە ئۆرگانەکانی لە رۆژی 6ی نیسانی 2025، لە کۆبوونەوەی مەکتەب سیاسی رەفعەت عەبدوڵا بە جێگری سەرۆکی یەکێتی هەڵبژێردرا.
رەفعەت عەبدوڵڵا، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتییە و خەڵکی پارێزگای کەرکوکە.
PM:04:40:26/04/2025
ئهم بابهته 552
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت