كۆنفرانسی یه‌كڕیزی كورد: پێویسته سیسته‌می حكومڕانی له سوریا لامه‌ركه‌زی بێت
وێستگه‌نیوز-
کۆنفرانسی یەکڕیزیی و یەکهەڵوێستی کورد لە رۆژئاوای کوردستان له
راگه‌یه‌ندراوی كۆتایی كۆنفرانسدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته
سیسته‌می حكومڕانی له سوریا لامه‌ركه‌زی بێت و سوریا فیدراڵی بێت.
ئه‌مڕۆ
شه‌ممه به به‌شداری 400 ئه‌ندام كۆنفرانسی یەکڕیزیی و یەکهەڵوێستی
کورد لە رۆژئاوای کوردستان له شاری قامیشلۆ ده‌ستی به كاره‌كانی كرد
به ئامانجی یه‌كخستنی هه‌ڵوێستی كوردان و كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر
كۆنفرانسه‌كه كۆتایی هات.
كۆنفرانس راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و
تیایادا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "پێویسته سیسته‌می حكومڕانی له
سوریا لامه‌ركه‌زی بێت".
هاوكات له كۆنفرانسه‌كه‌دا بڕیار درا شاندێكی هاوبه‌ش بۆ دانوستاندن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی نوێی دیمه‌شق پێكبهێنرێت.
له
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا داواكرا دان به بوونی نه‌ته‌وه‌یی كورد له سوریا و
زمانی كوردی وه‌كو زمانێكی فه‌رمی و مافی خوێندن به كوردی بنرێت.
PM:03:21:26/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 660
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت