مه‌زڵوم عه‌بدی: پشتگیریی پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌كه‌ین
وێستگه‌نیوز-
مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات رایگه‌یاند كه پشتگیریی پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌كه‌ن، ده‌شڵێت: "'كۆنفرانسی یه‌كڕیزی و یه‌ك هه‌ڵوێستیی كورد ده‌كه‌ینه دیاری بۆ شه‌هیده‌كانمان".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" له وتاری كردنه‌وه‌ی كۆنفرانسی یه‌كڕیزی و یه‌ك هه‌ڵوێستیی كورد له رۆژئاوا وتی: "ئه‌و كۆنفرانسه بۆ پارچه‌پارچه بوون نییه وه‌ك هه‌ندێك باسی ده‌كه‌ن، به‌ڵكو بۆ یه‌كێتی و پێكه‌وه بوونه‌وه، بۆ یه‌كێتی سوریایه. یه‌كێتی كوردان یه‌كێتی سوریایه، هێزی كوردان هێزی سوریایه".
وتیشی: "له سوریا ژماره‌یه‌كی زۆر نه‌ته‌وه پێكهاته پێكه‌وه ده‌ژین، بۆیه ده‌بێت ده‌ستووری نوێی سوریا لامه‌ركه‌زی بێت و هه‌موو پێكهاته‌كان له خۆی بگرێت و ته‌واوی پێكهاته‌كان مافیان پارێزراو بێت له سوریایه‌كی نوێی دیموكرات".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "پشتگیریی پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌كه‌ین" و"كۆنفرانسه‌كه ده‌كه‌ینه دیاری بۆ شه‌هیده‌كانمان".
مه‌زڵوم عه‌بدی راشیگه‌یاند كه "سوپاسی مه‌سعود بارزانی دەکەین كه ڕۆڵی له به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م كۆنفرانسه هه‌بوو و پشتیوانێكی سه‌ره‌كیی بوو، هەوڵەکانی کاک نێچیرڤان بارزانی و کاک بافڵ تاڵەبانی لەبیر ناکەین."
AM:11:21:26/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 648
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت