كه‌ش و هه‌وای دوو رۆژی داهاتوو راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ بارانبارین ده‌ستپێده‌كات و پله‌كانی گه‌رما نزمده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ شه‌ممه 26ی نیسانی 2025 ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت پاشان ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو له‌گه‌ڵ بارینی نمه بارانی پچڕ پچڕ. له دوایی نیوه‌رۆ باران بارین هه‌موو ناوچه‌كان ده‌گرێته‌وه به شێوه‌ی تاوه بارانی كورت خایه‌ن له هه‌ندێ كات و شوێن هه‌وره تریشقه‌ی له‌گه‌ڵدایه. ئه‌م كه‌شه ناسه‌قامگیریه به‌رده‌وامی ده‌بێت تا دره‌نگانی شه‌و".
كه‌شناسی ده‌ڵێت: "پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بێت به ( 2-4 ) پله‌ی سیلیزی به به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ. خێرایی با 10 – 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و له دوای نیوه‌ڕۆ چالاك ده‌بێت كه هه‌ندێ جار بۆ سه‌روی 30 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا ده‌بێت. ئاراسته‌ی با باشووری خۆرهه‌ڵات و مه‌ودای بینین 7 - 9 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 27- 4- 2025 به گشتی ئاسمانی هه‌رێم نیمچه هه‌ور له كاته‌كانی ئێواره‌دا له هه‌ندێ شوێن ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو".
روونیشیكرده‌وه كه "پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بێته‌وه له تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ.. خێرایی با 10 - 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت. ئاراسته‌ی با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 8 - 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
راشیگه‌یاند كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
هه‌ولێر : 30 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی : 30 پله‌ی سیلیزی
دهۆك : 28 پله‌ی سیلیزی
كه‌ركوك : 33 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : 29 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : 30 پله‌ی سیلیزی
سۆران : 24 پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران :19 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان : 33 پله‌ی سیلیزی
AM:09:49:26/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 456
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت