ئه‌مڕۆ کۆنفرانسی یەکڕیزیی و یەکهەڵوێستی کورد لە رۆژئاوای کوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
وێستگه‌نیوز-
به ئاماده‌بوونی 400 ئه‌ندام کۆنفرانسی یەکڕیزیی و یەکهەڵوێستی کورد لە رۆژئاوای کوردستان له شاری قامیشلۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 26ـی نیسانی 2025، كۆنفرانسی كوردان له ڕۆژئاوای كوردان كه ساڵانێكه گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت، به ناونیشانی "كۆنفرانسی یه‌كڕێزی و یه‌كهه‌ڵوێستی كوردی له ڕۆژئاوای كوردستان” له پاركی ئازادیی شاری قامیشلۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنفرانس رایگه‌یاند كه نوێنه‌رانی هه‌موو پارته كورده‌كان، ڕێكخراوه‌كانی ژنان و گه‌نجان، كه‌سایه‌تییه‌كان، ڕۆشنبیران، هونه‌رمه‌ندان و نوێنه‌رانی ئاینییه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان، كه‌سایه‌تییه كورده‌كانی شاره‌كانی شام، حه‌له‌ب، حه‌ما، باب و ئه‌عزاز به‌شداری كۆنفرانسه‌كه ده‌بن.
هاوكات شاندێكی ده‌م پارتی و ده‌به‌په له باكووری كوردستان، نوێنه‌رانی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له باشوور ئاماده‌ی كۆنفرانسه‌كه ده‌بن. له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیشه‌وه په‌یامی حزب و ڕێكخراوه كوردییه‌كان ده‌خوێنرێنه‌وه.
كۆنفرانسه‌كه، كاتژمێر 10ـی پێش نیوه‌ڕۆ، به به‌خێرهاتنی میوانان و هه‌ڵبژاردنی دیوان ده‌ست پێ ده‌كات، بڕیاریشه دواتر وتاری كردنه‌وه له‌لایه‌ن مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (قه‌سه‌ده) ده‌خوێندرێته‌وه.
دوای وتاری كردنه‌وه، میوانان بیروڕا و هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆیان له‌سه‌ر كۆنفرانسه‌كه ده‌خه‌نه‌ڕوو، هه‌روه‌ها ئه‌و په‌یامانه‌ی بۆ كۆنفرانسه‌كه نێردراون ده‌خوێنرێنه‌وه.
دوای وتاری كردنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی میوانان، كۆنفرانسه‌كه به داخراوی و دوور له چاوی ڕاگه‌یاندنه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.
له كارنامه‌ی كۆنفرانسه‌كه‌دا، ڕه‌شنووسی یه‌كڕیزی كورد كه پێشتر گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه، ده‌خرێته‌ڕوو و گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت، له ئه‌نجامی گفتوگۆكاندا، شێوه‌ی كۆتایی وه‌رده‌گرێت و په‌سه‌ند ده‌كرێت.
له كۆتاییدا، به ڕاگه‌یاندراوێك ئه‌نجامنامه‌ی كۆنفرانسه‌كه بۆ ڕای گشتیی ده‌خرێته‌ڕوو.
لای خۆیه‌وه لوقمان ئه‌حمێ به‌رپرسی راگه‌یاندنی كۆنفرانس له لێدوانێكدا رایگه‌یاند كه كۆنفرانس به‌سروودی ئه‌ی ره‌قیب و به به‌شداری 400 ئه‌ندام ده‌ستپێده‌كات.
لوقمان ئه‌حمێ وتی: "نازانم مه‌زڵوم عبه‌دی خۆی ئاماده ده‌بێت یان وتاره‌كه‌ی له‌لایه‌ن كه‌سێكی تره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه".
وتیشی: "سێ وتاری سه‌ره‌كی له كۆنفرانسه‌كه‌دا پێشكه‌ش ده‌كرێن. كه هه‌ر یه‌كێكیان گوزارشت له پارچه‌یه‌كی كوردستان ده‌كات".
AM:08:21:26/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 368
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت