وەزارەتی تەندروستیی چەند رێنماییەکی بۆ کۆنترۆڵکردنی تای خوێنبەربوون لە جەژنی قورباندا بڵاوکردەوە
وێستگەنیوز_
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چەند رێنماییەکی بۆ کۆنترۆڵکردنی تای خوێنبەربوون لە ماوەی جەژنی قورباندا، بڵاوکردەوە.
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکیدا دەڵێت، دوا بەدوای زیادبوونی ژمارەی تووشبووان بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق وە لەبەر نزیک بوونەوی جەژنی قوربان و بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی ئەو نەخۆشیە، بۆ ئەم مەبەستە داواكارين لە بەڕێزتان هاوکاریمان بکەن بۆ جێبەجێکردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە لە لایەن هاوڵاتیانەوە:
1- سەربڕینی ئاژەڵان لە ماڵان بە هەر شێویەک بێت قەدەغەیە و سەربڕین تەنها لە شوێنی رێپێدراو دەبێت .
2- پابەندبوونی قەسابەکان بە لەبەرکردنی کەلوپەلی خۆپاراستن، به‌تایبه‌تی له‌به‌ركردنی ده‌ستكێشی لاستیك و جلی تایبه‌ت له‌كاتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵ یان گۆشت و خوێنه‌كه‌ی بەشێوەی تەواو و لەکاتی سەرپێچی، بەتوندی سزادەدرێن.
3- پێویسته ئاژه‌ڵ چاره‌سه‌ركرابێت به رشاندن به قڕكه‌ر ماوه‌ی دوو هه‌فته پێش سه‌ربڕینی.
4- دوای سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ، ده‌بێت شوێنه‌كه پاكژبكرێت به به‌كارهێنانی گیراوه‌ی كلۆر (0.5%) (ده‌گیرێته‌وه به به‌كارهێنانی فاس به رێژه‌ی 6% و هه‌ر به‌شیك فاس بۆ 11 به‌ش ئاو) و هه‌روه‌ها به‌هه‌مان شێوه پاكژكردنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی به‌كارهاتوو بۆ سه‌ربڕین و پارچه‌كردنی گۆشتی ئاژه‌ڵەکە.
5- پێویستە هاوڵاتییان گۆشتی سوور لە شوێنی رێپێدراو بکڕن و دەستەوانە لە دەست بکەن و ئاگاداربن دەستیان هیچ برینداریی نەبێت و تەختەی لەتکردنی گۆشت جیاواز بێت لە تەختەی لەتکردنی سەوزە، پاشان شوێنی لەتکردنەکە بەباشی خاوێنبکرێت بە ئاوى گەرم و سابوون و دواتر پاكژكردنەوەى بەهەمان شێوە، وەك خاڵى 3، و کوڵاندنی گۆشت بۆ ماوەیەک کە لە 30 چرکە کەمتر نەبێت.
6- له‌به‌ركردنی جلی قۆڵ‌درێژ و ره‌نگی كاڵ له‌كاتی سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه‌ی گه‌نه‌كان تێیدا بڵاوه، بۆئەوەی دیاربێت، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی كرێمی تایبه‌ت به دوورخستنه‌وه‌ی مێروو و گه‌نه له له‌شی مرۆڤ.
PM:10:54:25/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 512
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت