سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئوردن گەیشتە هەرێمی کوردستان
وێستگەنیوز_
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئوردن، لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، گەیشتە هەرێمی کوردستان.
ئەمرۆ هەینی 25ـی نیسانی 2025، ئەحمەدی سەفەدی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئوردن، لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەیشتە هەرێمی کوردستان و، لەلایەن شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، پێشوازیی لێ کرا.
بە پێی زانیارییەکان، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئوردن، سبەینێ سەردانی پەرلەمانی کوردستان دەکات.
PM:10:51:25/04/2025
ئهم بابهته 584
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت