ریال مەدرید: ناوبژیوانی کلاسیکۆ 'دوژمنایەتییەکی ڕوون'ـی نیشانداوە و داواکارین یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا رێکاری پێویست بگرێتەبەر
وێستگەنیوز_
یانەی ریال مەدرید بەر لە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا دەڵێت، ناوبژیوانی کلاسیکۆ 'دوژمنایەتییەکی ڕوون'ـی نیشانداوە و داواکارین یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا رێکاری پێویست بگرێتەبەر.
بەگوێرەی راگەیەندراوێک کە ئەمرۆ هەینی بڵاوی کردووتەوە، یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، لە سەروبەندی یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر بەرشەلۆنەی ڕکابەرە سەرەکییەکەی، لێدوانی "قبووڵنەکراو"ی ناوبژیوانی یارییەکەی سەبارەت بە فشارەکانی کەناڵی تەلەفزیۆنی یانەکەی ئیدانە کرد و داوای لە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا کردووە رێکاری پێویست بگرێتەبەر.
بڕیارە یارییەکەی رۆژی شەممە لە شاری سیڤیلیا بەڕیوەبچێت و لە بەیاننامەیەکدا ریاڵ مەدرید دەڵێت: "ئەم لێدوانانە کە 24 کاتژمێر لەمەوبەر بە ئاشکرا بەرامبەر یەکێک لە یاریزانە بەشدارەکانی یاری کۆتایی دراون، جارێکی دیکە، دوژمنایەتییەکی ڕوون و ئاشکرای ئەم ناوبژیوانانە بەرامبەر بە ڕیال مەدرید نیشان دەدەن".
سبەی بڕیارە کۆتا یاریی جامی شای ئیسپانیا لە نێوان هەردوو یانەی ریال مەدرید و بەرشەلۆنە و لە یاریگای شاری سیڤیلیا ئەنجام بدرێت.
لە کۆتا پێنج یاری کلاسیکۆدا، بەرشەلۆنە سێ بردنەوەی هەیە و ریال مەدرید خاوەنی دوو بردنەوەیە، بەڵام پێشبینی دەکرێت بەهۆی هەندێک کێشەوە، یاری سبەی ئەنجام نەدرێت.
PM:10:04:25/04/2025
ئهم بابهته 232
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت