بانکی ناوەندی عێراق: رێژەی دۆلار بۆ گەشتیاران زیاد نەکراوە


وێستگەنیوز_

بانکی ناوەندیی عێراق دەڵێت، ئەو دەنگۆیانەی کە باس لەوە دەکەن، رێژەی دۆلار بۆ گەشتیاران بەرزکرابێتەوە دوورن لە راستییەوە.

بانکی ناوەندیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایدەگەیەنێت: پشکی گەشتیار تەنها 3000  دۆلارە و لە رۆژی گەشتەکەیدا لە فڕۆکەخانە وەریدەگرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو دەنگۆیانەی کە دەڵێن، رێژەی دۆلار بۆ گەشتیاران بەرزکراوەتەوە بۆ پێنج هەزار دۆلار، ساختەن و دوورن لە راستییەوە.

رۆژی 1ـی 7ـی 2024 بانکی ناوەندیی عێراق بڕیاری دا بڕی 3000 دۆلار لە فڕۆکەخانەکان بداتە گەشتیاران، کە دۆلار بە 132 هەزار دینار لە بەرامبەر 100 دۆلار بۆ گەشتیاران هەژمار دەکرێت.

ئەوەش دوای ئەوەی گەشتیاران دەبێت پێش گەشتەکەیان بەڵگەنامەی گەشتکردن و بڕی پارەکە بە دینار لە یەکێک لە لقەکانی بانکی TBI دابنێن، رۆژی گەشتەکەیان لە فڕۆکەخانە 3000 دۆلارەکە وەردەگرن.


PM:08:20:25/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت