سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان: نێچیرڤان بارزانی لە رێوڕەسمی ماڵئاواییکردن لە پاپای ڤاتیکان بەشدار دەبێت


وێستگەنیوز_

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی ماڵئاواییکردن لە پاپای ڤاتیکان بەشدار دەبێت.
 
سبەی شەممە، سەرکردەکانی جیهان لە ڤاتیکان لە رێوڕەسمی ماڵئاواییکردن لە پاپا فرانسیسدا بەشداری دەکەن، کە 21ی نیسان لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. 
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوەکەی ئەمڕۆ هەینییدا دەڵێت: "ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 25ـی 4ـی 2025 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە رێوڕەسمی ماڵئاواييكردن له‌ پاپاى ڤاتيكان به‌ره‌و رۆمای پايته‌ختى ئيتاڵیا به‌ڕێده‌كه‌وێت".
 
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى که‌ له‌ هه‌مان کاتدا نوێنه‌رایه‌تیی عێراقیش ده‌کات، سبه‌ى شه‌ممه‌ له‌ ڤاتيكان له‌ رێوڕه‌سمى فه‌رميى ماڵئاواييكردن له‌ پاپا فرا‌نسيس به‌شدار ده‌بێت كه‌ له‌ سه‌رانسه‌رى جيهانه‌وه‌، به‌شداری تێدا ده‌کرێت‌".
 
لە رێوەڕسمەکەدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەرەنسا، کیەر ستامەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و چەندین سەرکردەی دیکەی جیهان بەشداری دەکەن.


PM:05:54:25/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 256 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو