سبەینێ گۆڕانی کوردسات کۆنفرانس دەبەستێت
وێستگەنیوز-
بزووتنەوەی گۆڕان باڵی کوردسات رایدەگەیەنێت، سبەینێ بە فەرمان و رێنماییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کۆنفرانس دەبەستێت.
ئەمڕۆ هەینی 25ی نیسانی 2025، بزووتنەوەی گۆڕان باڵی کوردسات رایگەیاند، "پاش هەوڵ و تەقەلایەکی زۆر و کردنەوەی گرێ یاساییەکان، پاڵپشت بە فەرمان و ڕێنماییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بڕیار درا رۆژی شەممە 26ی نیسانی 2025، کاتژمێر 10:00ی سەرلەبەیانی لە (هۆڵی ئاشتی) لە شاری سلێمانی، بە سەرپەرشتی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و فەرمانگەی پارت و ڕێکخراوە سیاسیەکان، هاوکات ئامادەبونی نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی، کۆنفرانسی بزوتنەوەی گۆڕان دەست بەکارەکانی دەکات".
ئاماژە بەوەکراوە، "بۆ ئەو مەبەستە، بزوتنەوەی گۆڕان داوا دەکات لە هەموو ئەو هەڵسوڕاوانەی مافی بەشداری و ناویان لە لیستی دەستەی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان (هیئة العامة لحرکة التغییر)دا هەیە، دەست لەناو دەست و قوەت لە خوای گەورە ناکۆکییەکان وەلا بنێن و لەپێناو سەرپێخستنەوەی بزوتنەوەکەمان، هۆڵی ئاشتی بکەنە وێستگەی گۆڕانکاری و نوێبوونەوە و بە حەماسەوە ئەو مافە مەدەنییە سیاسییەتان پیادە بکەن و بەشداری کۆنفرانس بکەن".
PM:02:52:25/04/2025
ئهم بابهته 544
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت