وێستگەنیوز: هیچ رێکەوتنێک لەنێوان ئۆپۆزسیۆن تایبەت بە هەڵبژاردنی عێراق لەئارادا نییە
وێستگەنیوز-
هیچ رێکەوتنێکی سیاسی تایبەت بە هەڵبژاردنی عێراق لەنێو ریزەکانی ئۆپۆزسیۆن لەئارادا نییە، ئەوەی دەوترێت تەنها قسەیە کە لە هەموو هەڵبژاردنەکانی ساڵانی رابردوو لەدوای دروستبوونی نەوەی نوێ-وە کراوە.
وێستگەنیوز بەدواداچوونی بۆ ئەو دەنگۆ و زانیارییانە کرد کە لە چەند میدیا و سۆشیال میدیای سەر بە یەک لیستی نێوان هێزەکانی ئۆپۆزسیون بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بڵاودەبێتەوە.
وێستگەنیوز پەیوەندیکرد بە چەند سەرکردە و بەرپرسی باڵای هێزەکانی ئۆپۆزسیونەوە سەرجەمیان رەتیانکردەوە کە هیچ رێککەوتنێک لەوبارەیەوە هەبێت.
وێستگەنیوز زانیویەتی کە ئەم دەنگۆ و زانیارییانە دوای سەردانی دوێنێی لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل بۆ لای عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان دروستبوو کەتیایدا باسی یەک لیستی کراوە، دواتریش عەبدلستار مەجید لە کۆمەڵی ئیسلامی راوێژی بە چەند کەسایەتییەکی ئۆپۆزسیۆن کردووە کە ئایا ئەگەر یەک لیستی ئۆپۆزسیۆن دروست ببێت بەشدار دەبن؟ کەس ڕەتی نەکردووەتەوە، بەڵام بەهیچ شێوەیەک وەک رای فەرمی وەرنەگیراوە، ئەمە جگە لەوەی لەنێو هەردوو راگەیاندراوە فەرمییەکانی دوای کۆبوونەوەکەی لاهور شێخ جەنگی و عەلی باپیر باسی یەک لیستی نەکراوە .
لەدوای دروستبوونی نەوەی نوێ- وە هەموو پێش هەڵبژاردنێک باسی یەک لیستی لەنێوان هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان گەرم بووە، بەڵام دواتر جگە لەوەی رێکنەکەوتوون هاوکات لە بانگەشەکانی هەڵبژاردندا هێرشیانکردووەتە سەر یەک و یەکتریان تۆمەتبارکردووە بە دژی یەک لیستی و یەکڕیزی ئۆپۆزسیون تۆمەتبار کردووە.
PM:01:44:25/04/2025
ئهم بابهته 152
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت