وەزارەتی تەندروستیی هەرێم: چەند حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون
وێستگەنیوز-
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، چەند حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون، ئاماژە بەوەشدەکات، وەزارەتی تەندرستی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تای خوێنبەربوون، هەوڵەکانی چڕتر دەکاتەوە.
ئەمڕۆ هەینی 25ی نیسانی 2025، وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوا بەدوای زیادبوونی ژمارەی توشبووان بە نەخۆشی تای خوێن بەربوون لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق و دەرکەوتنی چەند حالەتێک لە هەرێمی کوردستان و بەر لە نزیک بوونەوی جەژنی قوربان و بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی ئەو نەخۆشییە، بۆ ئەم مەبەستە داواكارين لە بەڕێزتان هاوکاریمان بکەن بۆ جێبەجێکردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە لە لایەن هاوڵاتیانەوە:
1- سەربرینی ئاژەڵان لە ماڵان بە هەر شێویەک بێت قەدەغەیە و سەربرین تەنها لە شوێنی رێپێدراو دەبێت.
2- پابەندبوونی قەسابەکان بە لەبەرکردنی کەلوپەلی خۆپاراستن به تایبه‌تی له‌به‌ركردنی ده‌ستكێشی لاستیك و جلی تایبه‌ت له‌كاتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵ یان گۆشت و خوێنه‌كه‌ی بەشێوەی تەواو و لەکاتی سەرپێچی بە تووندی سزادەدرێن.
3- پێویسته ئاژه‌ڵ چاره‌سه‌ر كرابێت به رشاندن به قڕكه‌ر ماوه‌ی دوو هه‌فته پێش سه‌ر بڕینی.
4- دوای سه‌ر بڕینی ئاژه‌ڵ ده‌بێت شوێنه‌كه پاكژ بكرێت به به‌كار هێنانی گیراوه‌ی كلۆر (0.5%) (ده‌گیرێته‌وه به به‌كارهێنانی فاس به ڕێژه‌ی 6% و هه‌ر به‌شێك فاس بۆ 11 به‌ش ئاو) وهه‌ر وه‌ها به‌هه‌مان شێوه پاكژ كردنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی به‌كارهاتوو بۆ سه‌ربڕین و پارچه‌كردنی گۆشتی ئاژه‌ڵەکە.
5- پێویستە هاوڵاتییان گۆشتی سوور لە شوێنی رێپێدراو بکڕن ودەسەتوانە لە دەست بکەن و ئاگاداربن دەستیان هیچ برینداری نەبێت وتەختەی لەت کردنی گۆشت جیاواز بێت لە تەختەی لەت کردنی سەوزە ، وپاشان شوێنی لەت کردنەکە بە باشی خاوێن بکرێت بە ئاوى گەرم وسابوون و دواترپاكژ كردنەوەى بە هەمان شێوە وەك خالى 3 ، وکوڵاندنی گۆشت بۆ ماوەیەک کە لە 30 چرکە کەمترنەبێت.
6- له‌به‌ركردنی جلی قۆڵ درێژ و ڕه‌نگی كاڵ له‌كاتی سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه‌ی گه‌نه‌كان تێدا بڵاوه, بۆ ئەوەی دیار بێت , هه‌ر وه‌ها به‌كارهێنانی كرێمی تایبه‌ت به دوورخستنه‌وه‌ی مێروو و گه‌نه له له‌شی مرۆڤ.
PM:12:06:25/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 628
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت