کەشناسیی هەرێم: تاوە باران دەبارێت و پلەکانی گەرما دادەبەزن
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی ناوچەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ هەینی 25ی نیسانی 2025، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بوونی کەمێک تۆز و خۆڵ لە کەشدا، هەروەها پێشبینی نمە بارانێکی کەم دەکرێت لە ناوچە شاخاوییەکان، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکراوەکانی دوێنێ".
ئاماژە بەوەکراوە، "سبەینێ شەممە 26ی نیسانی 2025، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی دوانیوەڕۆ نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت پاشان رێژەی دابارین زیاد دەکات لە هەندێک کات و ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەورە تریشقە و تاوە بارانی کورت خایەن بە تایبەت لە سنوری ئیدارەی سۆران و راپەڕین، لە بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە و کاریگەری باران بارین نامێنێت، پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە نزم دەبێتەوە".
بەرزترین پلەکانی گەرما:
هەولێر : 30 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 28 پلەی سیلیزی
دهۆک : 28 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 33 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 29 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 28 پلەی سیلیزی
سۆران : 26 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان :36 پلەی سیلیزی
AM:11:34:25/04/2025
ئهم بابهته 224
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت