میدیاکانی تورکیا: پەکەکە کۆنگرەی هەڵوەشاندنەوە دەبەستێت


وێستگەنیوز-

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان بێت، بڕیارە سەرەتای ئەم هەفتەیە پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" کۆنگرە ببەستێت.


میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، ئەگەری بەهێز هەیە رۆژی 27ی نیسانی 2025، کۆنگرەی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە لە باکووری عێراق دەستپێبکات و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام بێت.

وەک میدیاکانی تورکیا ئاشکرایان کردووە، سێ شوێن بۆ ئەنجامدانی کۆنگرەکە ئاشکراکراوە، کە یەکیان سنووری قەزای کۆیەیە و یەکی دیکەشیان بناری قەندیلە و یەکێکی دیکەشیان نێوان شارەزوور و پێنجوینە.

تائێستا پەکەکە بە فەرمی رەتیدەکاتەوە بەبێ گرتنەبەری رێکارەکانی پڕۆسەی ئاشتی کۆنگرە ببەستن.

وەک میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، کۆنگرەکە بە بەشداری 600 بەرپرسی پەکەکە بەڕێوەدەچێت لە سوریا و ئەوروپا و تورکیاشەوە بەشداری دەکرێت و ئەنجامەکەی بۆ عەبدوڵا ئۆجەلان دەنێردرێت.


AM:11:03:25/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت