رێباز حەملان: لیستی مووچەی مانگی چوار تەنها ژمارەی خانەنشینانی تێدا زیاد كراوە و هیچ كێشەیەكی تێدا نییە


وێستگەنیوز_

رێباز حەملان بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عیراق دەڵێت، لە سێ مانگی رابردوودا هەرێمی کوردستان سەرجەم داواكارییەكانی عیراقی سەبارەت بە مووچە جێبەجێ كردووە.

رێباز حەملان، بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عیراق لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، چاوەڕوان دەکەن بەغدا مووچەی مانگی چواری موچەخۆران بۆ هەرێم بنێرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لیستی مووچەی مانگی چوار بەجۆرێک ئامادە كراوە، کە تەنها ژمارەی خانەنشینانی تێدا زیاد كراوە و هیچ كێشەیەكی تێدا نییە.

سەبارەت بە هەناردەی نەوتی هەرێمیش رایگەیاند، كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەكردنی نەوت داوای دڵنیاییان لە كۆمپانیای سۆمۆی عیراق كردووە بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەكانیان كە بۆ دەرهێنانی هەر بەرمیلێك نەوت داوای 16 دۆلار دەكەن.


PM:03:45:24/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت