قوباد تاڵەبانی: هەرگیز ئەو تاوانانەی بەرامبەر بە گەلەکەمان کراون لەبیر ناکەین
وێستگەنیوز_
جێگرى سەرۆک وەزیران لە ساڵیادی تاوانى بۆردومانکردنى شاری قەڵادزێ دەڵێت، "هەرگیز ئەو تاوانانە لەبیر ناکەین."
قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆک وەزیرانى هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند، "51 ساڵ لەمەوبەر بە فەرمانی راستەوخۆی سەدامی دیکتاتۆر، قەڵادزێ بۆردومان کرا و 123 هاوڵاتی و خوێندکار و فەرمانبەری زانکۆی سلێمانی شەهیدکران."
قوباد تاڵەبانى دەڵێت، "هەرگیز ئەو تاوانانەی بەرامبەر بە گەلەکەمان کراون لەبیر ناکەین".
جەختیشی کردووەتەوە لەوەی، "یاد و ناوی ئەو شەهیدانە بۆ هەمیشە لە دڵی گەلەکەماندا بە نەمری دەمێنێتەوە."
PM:12:43:24/04/2025
ئهم بابهته 400
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت