بافڵ تاڵەبانی: ئاشتی و دیالۆگ تاکە رێگەیە بۆ گەیشتن بە ئارامی و مسۆگەرکردنی ئاسایش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
وێستگەنیوز_
ئەمرۆ پێنجشەممە 24ـی 4ـی 2025، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر لەگەڵ ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کۆبووەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێک، لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەی بوون، بافڵ تاڵەبانی جەختی لە بەرەو پێشبردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا کردەوە و "سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پشتیوانی و رۆڵی حکومەت و گەلی فەرەنسا دەربڕی کە لە قۆناغە جیاجیاکانی خەباتدا پشتیوانی گەلی کورد بوون و هاوکاریی و پشتگیرییە بەردەوامەکانیانی بۆ هەرێمی کوردستان بەرزنرخاند و رایگەیاند، ئێمە قەت دۆستەکانمان لەبیرناکەین کە لەگەڵمانن و جێمانناهێڵن."
هەروەها، "هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و خزمەتگوزار پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تاوەکو کورد بە یەکگرتوویی رووبەڕووی ئاڵنگارییەکان ببێتەوە و بە پێگەیەکی بەهێزترەوە لە بەغدا خزمەتی خەڵک و بەرژەوەندییەکان بکات."
دۆخی سووریا و رۆژئاوای کوردستان تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو کە تێیدا جەخت لە "پاراستنی مافی تەواوی پێکهاتەکان کرایەوە لە چوارچێوەی سووریایەکی نوێ بە تایبەت کوردانی رۆژئاوای کوردستان."
سەرۆکی یەکێتی جەختیشی کردەوە لەوەی، "یەکگرتوویی کورد و پشتگیریی کردن لە مافەکانیان زامنی پاراستنی ئارامی و ئاشتییە لە ناوچەکەدا، هەر بۆیە هانی هەموولایەکمان داوە بە ئاشتییانە و دیالۆگ هەموو ئەو بابەتانەی ناکۆکییان لەسەرە چارەسەربکرێن ئەمەش رێگا دروستەکەیە بۆ گەیشتن بە ئارامی و مسۆگەرکردنی ئاسایش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست."
PM:12:38:24/04/2025
ئهم بابهته 388
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت