مەزڵووم عەبدی و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە هەولێر کۆبوونەوە
وێستگەنیوز_
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا و فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە هەولێر کۆبوونەوە و دۆخی سووریا بە گشتی و ڕۆژئاوای کوردستانیان بە تایبەت تاوتوێ کرد.
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، 23ی نیسانی 2025، ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کۆبووەوە.
میدیاکانی نزیک لە هەسەدە رایانگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکەدا کە ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەریش تێیدا بەشدار بوو، بارودۆخی گشتیی سووریا، ئارامی و سەقامگیریی ڕۆژئاوای کوردستان و ڕۆڵی فەرەنسا لە قۆناغی ڕاگوزەری سووریادا تاوتوێ کراوە.
لە ماوەکانی رابردووشدا چەند جارێک باس لەوە کراوە، "فەرەنسا پلانێکی بۆ زیادکردنی ژمارەی سەربازەکانی لە ڕۆژئاوای کوردستان هەیە و دەیەوێت نێودەنگیریی لە دانوستانی نێوان بەرپرسانی هەسەدە و حکومەتی تورکیادا بکات."
ئەمەش وەک ئەگەرێکی کراوە باسی لێوە دەکرێت بەو پێیەی فەرەنسا چەند جارێک لە زاری ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی ئەو وڵاتەوە رایگەیاندووە، "پشتگیری رۆژئاوا و کوردەکان دەکەن."
PM:12:32:24/04/2025
ئهم بابهته 252
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت