تووشبوویه‌كی دیكه‌ی تای خوێنبه‌ربوون له كه‌ركوك گیانی له‌ده‌ست دا
وێستگه‌نیوز-
سێیه‌م حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان به تای خوێنبه‌ربوون له شاری كه‌ركوك تۆمار كرا، تووشبوویه‌كی تریش باری ته‌ندروستی جێگیر نییه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23ی نیسانی 2025 هاووڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 52 ساڵ، كه پیشه‌ی گۆشتفرۆش بووه له گه‌ڕه‌كی رووناكی شاری كه‌ركوك، به‌هۆی تای خوێنبه‌ربوونه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا.
ئه‌وه سێیه‌م كه‌سه له‌و شاره له سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵه‌وه به‌هۆی تای خوێنبه‌ربوون گیانی له‌ده‌ست دابێت.
هاوكات ژنێكی دیكه كه تووشبووی تای خوێنبه‌ربوونه و ته‌مه‌نی 37 ساڵه و په‌رستاره، باری ته‌ندروستی جێگیر نییه و له ژێر چاودێریدایه.
به‌پێی ئاماری ته‌ندروستیی كه‌ركوك، تائێستا شه‌ش تووشبووی تای خوێنبه‌ربوون له كه‌ركووك تۆمار كراون، سێیان گیانیان له ده‌ستداوه، دووانیان له نه‌خۆشخانه‌ن و یه‌كێكیشیان چاكبووه‌ته‌وه.
په‌تای كۆنگۆ یاخود تای خوێنبه‌ربوون، نه‌خۆشییه‌كه له رێگه‌ی زینده‌وه‌رێكی بچوك به ناوی (گه‌نه) له ئاژه‌ڵه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه، له 40%ی تووشبووانی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان دروستده‌بێت
PM:09:43:23/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 1628
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت