ئاری هه‌رسین: ئاستی كواڵیتی میدیا له هه‌رێم هێشتا وه‌ك پێویست له ئاستی تموحی زۆربه‌ماندا نیه
وێستگه‌نیوز-
ئاری هه‌رسین به‌رپرسی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی یادی 127 ساڵەی رۆژنامەگەریی کوردی بۆ میدیاكاران رایگه‌یاند كه "به‌بۆنه‌ی ساڵیادی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی پیرۆزباییه‌كی گه‌رمتان ئاڕاسته ئه‌كه‌م. ڕاسته ئاستی كواڵیتی میدیا له هه‌رێمی كوردستان هێشتا وه‌ك پێویست له ئاستی تموحی زۆربه‌ماندا نیه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش زۆر هۆكاری هه‌یه".
ئاری هه‌رسین بۆ رۆژنامه‌نووسان ده‌ڵێت: "له نزیكه‌وه موتابه‌عه‌تان ئه‌كه‌م، ئه‌زانم چۆن ماندونه‌ناسانه هه‌مو هه‌وڵێك ئه‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركه‌كانتان به شێوه‌یه‌كی پیشه‌یی جێبه‌جێ بكه‌ن".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "ئیشمان زۆر له پێشه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی كۆمه‌ڵگاكه‌مان، ڕێگاشمان ته‌خت و ئاسان نییه. هه‌ربمێنن بۆ خزمه‌تی گه‌ل و خاكی پیرۆزی كوردستان".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "جێی خۆیه‌تی یادێكیش له‌و خۆشه‌ویستانه‌مان بكه‌ینه‌وه كه شه‌هیدی پیشه ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌یان بوون".
ئاری هه‌رسین بۆ میدیاكاران راشیگه‌یاندووه كه "پشتیوانی‌تان لێ ئه‌كه‌م كه پێویسته ڕێز له پێگه‌تان به شێوازێكی شایسته بگیرێت و، هه‌مو كه‌یسه‌كان له‌چوارچێوه‌ی قانوندا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت نه‌ك میزاجی شه‌خسی. داواتان لێ ئه‌كه‌م خۆتان به‌دور بگرن له هه‌واڵی فه‌یك. هه‌ر بمێنن بۆ خزمه‌تی گه‌ل و خاكی پیرۆزی كوردستان".
PM:03:10:22/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 588
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت