"سوپای توركیا له سێ رۆژدا زیاتر له (97) جار بۆردوومانی سنوری ئامێدی كردووه"
وێستگه‌نیوز-
كامه‌ران عوسمان له رێكخراوی (CPT)ی ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه "له كاتژمێر 7:50 خوله‌كی ئێواره‌ی دوێنێ، هه‌لیكۆپته‌ره‌كانی سوپای توركیا، به‌چڕی هێرشیان كرده سه‌ر گه‌لی مێوین، له چیای مه‌تینا له سنوری گونده‌كانی به‌لاڤه و گوهه‌رزێ له قه‌زای ئامێدی".
ده‌شڵێت: "له كاتژمێر 10:32 خوله‌كی هه‌مان ئێواره‌دا، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا، (5) جار بۆردوومانی هه‌مان شوێنیان كرد.
ناوبراو راشیگه‌یاند كه له ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوودا، سوپای توركیا زیاتر له (97) هێرش و بۆردوومانی بۆسه‌ر چیا و گونده‌كانی سنوری قه‌زای ئامێدی له پارێزگای دهۆك ئه‌نجامداوه.
PM:07:59:20/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 512
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت