وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی مووچەی مانگی سێ-وە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە


وێستگەنیوز-

تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، رێکارەکانی وەرگرتنی تەمویلی مووچەی مانگی ئاداری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە قۆناغی کۆتایدایە.


ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی ئاداری 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ماوەی پێنج رۆژە تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بەمەبەستی تەواوکردنی رێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی ئازار لە شاری بەغدان".

ئاماژە بەوەکراوە، "لە ئێستادا تیمەکە لەگەڵ فەرمانگەی بودجەو ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە قۆناغی تەواوکردنی رێکارەکانی وەرگرتنی تەمویلی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانن، سەرجەم رێکارەکان لە قۆناغی کۆتایدایەو چاوەڕێ دەکرێت لە نزیکترین کاتدا تەمویلی مووچەی مانگی ئازار لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان".



PM:01:03:23/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 536 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت