بەرپرسێکی کەرکوک بە شەش ساڵ زیندانیکردن سزادرا


وێستگەنیوز-

دەستەی دەستپاکی عێراق سزادانی بەرپرسی بەشی زەوی و زاری لە فەرمانگەی باجی کەرکوک راگەیاند بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل.


ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی ئاداری 2025، دەستەی دەستپاکی عێراق بڵاوی کردەوە، دادگای تاوانەکانی کەرکوک بە بەبێ ئامادەبوونی خۆی سزای شەش ساڵ زیندانیکردن و پێبژاردنی بۆ تۆمەتباری هەڵهاتوو (هانا عەبدولکەریم حەسەن ئەلبەیاتی) دەرکردووە، کە وەک بەرپرسی بەشی زەوی و زار لە فەرمانگەی باجی کەرکوک کاریکردووە.

ئاماژە بەوەکراوە، دادگا ئەو بڕیارەیداوە لە بەرامبەر ئەوەی تۆمەتبار لەبەرامبەر ئەنجامدانی مامەڵە بەرتیلی وەرگرتووە، دەستکاریی کۆمەڵێک مامەڵەی کردووە و باجی لە هاوڵاتییان وەرگرتووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، دادگا بڕیاریداوە بە دەستبەسەرداگرتنی ماڵ و موڵکی تۆمەتبارەکە و بڕیاری قەدەغەکردنی گەشتیشی بەسەردا سەپێنراوە.


PM:12:06:23/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 464 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت