لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان نرخی تەماتە بەرزبووەوە


وێستگەنیوز- سازگار ئەحمەد

نرخی تەماتە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرزبوونەوە کردووە و وتەبێژی عەلوەی سلێمانی لەوبارەیەوە روونکردنەوە دەدات.


ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی ئاداری 2025، عەتا محەمەد، وتەبێژی عەلوەی سلێمانی بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "ماوەی چەند رۆژێکە نرخی تەماتە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان رووی لە بەرزبوونەوە کردووە".

ئاماژەی بەوەکرد، "ئەمڕۆ نرخی کیلۆیەک تەماتە نزیکی 900 بۆ 1000 دینار بووەتەوە لە بازاڕەکانی عەلوەی سلێمانی، پێشبینی دەکەین تاوەکو نزیکی جەژن نرخی کیلۆیەک تەماتە بگاتە 1400 بۆ 1500 دینار".

وتەبێژی عەلوەی سلێمانی وتی، "هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی تەماتە بەهۆی قەدەغەکردنی هاوردەکردنی بەرهەمی تەماتەیە بۆ بازاڕەکانی هەرێم، هەموو ساڵێکیش لەم کاتانەدا نرخی تەماتە بەرزدەبێتەوە".

باسی لەوەشکرد، "لەئێستا نرخی پاقلە و بامییە بەرزە، بەڵام نرخی بەرهەمەکانی پەتاتە و کولەکە و باینجان لە بازاڕەکاندا دابەزیون".


AM:11:21:23/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 412 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت