کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی ناوچەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە.


کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی ئاداری 2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە".

ئاماژە بەوەکراوە، "سبەینێ دووشەممە 24ی ئاداری 2025، ئاسمان بە گشتى ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزدەبنەوە و خێرایی با مامناوەند دەبێت".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر :19 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 17 پلەی سیلیزی
دهۆک : 17 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 21 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی
سۆران : 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 7 پلەی سیلیزی
گەرمیان :21 پلەی سیلیزی







AM:10:52:23/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت