ئومێد خۆشناو: ئەوانەی دژی پرۆژەی رووناکین، دژی جوانی و بەرەوپێشچوونەکانی نیشتمانن


وێستگەنیوز-

پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، ئەوانەی دژی پرۆژەی رووناکین، دژی جوانی و پێشوەچوونەکانی نیشتمانن، ئاماژە بەوەشدەکات، بەپێی پلانەکە تا کۆتایی ئەمساڵ تەواویی شاری هەولێر دەبێتە خاوەن کارەبای 24 کاتژمێری.


ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەبارەی پرۆژەی رووناکییەوە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "ئێستا زیاتر لە 20 گەڕەک لە سەنتەری شاری هەولێر بوونەتە خاوەن کارەبای 24 کاتژمێری، بەپێی پلانەکە تا کۆتایی ئەمساڵ تەواوی شاری هەولێر دەبێتە خاوەن کارەبای 24 کاتژمێری".

ئاماژەی بەوەشکرد، "تا ئێستا زیاتر لە 400 موەلیدە لە هەولێر کوژێنراونەتەوە، بە کۆتاییهاتنی پرۆژەکە هەزاران موەلیدە دەکوژێنرێنەوە و کاریگەری ئەرێنی لەسەر ژینگە دەبێت، پاکی دەکاتەوە".

ئومێد خۆشناو جەختی لەوە کردەوە، "ئەوانەی دژی پرۆژەی رووناکین، دژی جوانی و پێشوەچوونەکانی نیشتمانن و ئێمە گوێیان لێ ناگرین".

لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرۆژەی رووناکی راگەیاند، کە ئامانج لێی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێرییە بۆ سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.


AM:10:24:23/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت