"سوپای عیراق هێز و چه‌كه قورسه‌كانی له شنگال كشانده‌وه"
وێنەکان: کەرکوک ناو
وێستگه‌نیوز-
سوپای عێراق ئه‌و هێز و چه‌كه قورسانه‌ی دوای بارگرژییان له‌گه‌ڵ یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی شنگال "یه‌به‌شه" بردبوویه ناوه‌ندی شنگال، كشانده‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی (كه‌ركوك ناو) ئه‌مڕۆ شه‌ممه سوپای عێراق هێز و چه‌كه قورسه‌كانی له ناوه‌ندی قه‌زای شه‌نگال كشانده‌وه.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه لایه‌نگرانی یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شنگال (یه‌به‌شه) ره‌زامه‌ندبوون به لابردنی خێمه‌كانیان له‌به‌رده‌م ده‌زگای ھه‌واڵگری عیراق له شنگال، كه دژی ده‌ستگیركردنی پێنج ئه‌ندامیان هه‌ڵیاندابوو.
هه‌فته‌ی رابردوو به‌هۆی بارگرژیی نێوان سوپا و یه‌به‌شه له ناوه‌ندی شنگال، پێنج كه‌س له هێزه ئه‌منییه‌كان برینداربوون كه سیانیان له هێزه‌كانی سوپا بوون.
دوابه‌دوای ئه‌وه سوپای عیراق به هێز و چه‌قی قورسه‌وه چووه ناو شه‌نگاله‌وه و پێنج ئه‌ندامی یه‌به‌شه‌ی ده‌ستگیركرد و تائێستاش ئازاد نه‌كراون.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقی، هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئازادكردنی ده‌ستگیركراوان.
PM:02:32:22/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 608
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت