ته‌رمی شیلان دۆزرایه‌وه
وێستگه‌نیوز-
دوای چه‌ند مانگێك له دیارنه‌مانی، ته‌رمی شیلان شه‌هبازیان كچه كوردی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له وڵاتی كه‌نه‌دا دۆزرایه‌وه.
ره‌نج پشده‌ری رۆژنامه‌نووس و چالاكوانی بواری كۆچبه‌ران رایگه‌یاند كه "هه‌واڵی مردنی شیلان له‌لایه‌ن پۆلیسی كه‌نه‌داوه پشتڕاست كرایه‌وه.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "به‌ر له‌دوو مانگ كه‌سوكاری شیلان په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردم كه هه‌واڵێكی كچه‌كه‌یان بۆ بزانم كه له كه‌نه‌دا بزربووه، ته‌نها دوای چه‌ند رۆژ زانیاری ته‌واومان به‌رده‌ست كه‌وت كه مردووه، به‌ڵام كه‌سوكاری شیلان باوه‌ڕیان به‌و هه‌واڵه نه‌كردو و قسه‌كانیان قه‌بوڵ نه‌بوو".
ره‌نج پشده‌ری ده‌ڵێت: "دوێنی هه‌ینی 21ی ئادار پۆلیس له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی رایگه‌یاند كه جه‌سته‌ی شیلان به‌مردووی دۆزراوه‌ته‌وه و داواكارن كه‌سوكاریان بێنه سه‌ر خه‌ت تاوه‌كو ته‌رمه‌كه‌ی بگه‌ڕێننه‌وه بۆ رۆژهه‌ڵاتی كورستان".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه پۆلیس به‌هیج شێوه‌یه‌ك هۆكاری مردنه‌كه‌ی رانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام هه‌موومان باش ده‌زانن ئه‌و كچه و به‌ده‌یان ئافره‌تی تر و كه‌نه‌دا ده‌به‌ن قوربانی ئه‌و گروپ و مافیایانه‌ی له‌و ووڵاتانه‌دا هه‌ن و ئه‌گه‌ر بێت و كاریان له‌گه‌ڵ نه‌كه‌ن ده‌یان كوژن یاخود زۆر جار به‌هۆی جوانی كاره‌كانیان ئه‌و دوكان بازارانه به‌رده‌وام قه‌له‌بالخی پێوه دیاره كه‌ئه‌مه‌ش ده‌بێت جیی سه‌رنجی ئه‌و مافیانه‌و به‌رده‌وام داوای باج و سه‌رانه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌رما ژیانیان ده‌كه‌وێته ژیر مه‌ترسیه‌وه".
وه‌ك باس ده‌كرێت، شیلانی تەمەن 26 ساڵ خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بوو، وەکو پەنابەر رووی لە وڵاتی کەنەدا کردوە و لە ئارایشتگایەک کاری کردووە، دواجاریش رۆژی 4ی کانونی دووەمی ئەمساڵ بوو کە بینرابوو.
PM:01:42:22/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 6284
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت