كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی هه‌رێم راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ پێشبینی باران و به‌فرێكی كه‌م ده‌كرێت، سبه‌ینێ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ درووستبونی هه‌ندێ په‌ڵه هه‌ور و پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22ی ئاداری 2025 ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت هه‌ندێكجار ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور، له‌گه‌ڵ بارینی نمه باران به تایبه‌تی له ناوچه شاخاویه‌كانی باكوری هه‌رێم، بوونی به‌فرێكی كه‌م له ناوچه شاخاوییه سنورییه‌كان".
كه‌شناسی ده‌ڵێت: "پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بێته‌وه له تۆماركراوه‌كانی دوێنێ. خێرایی با 5 – 15 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی با باشووری خۆرهه‌ڵات و مه‌ودای بینین 8 - 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 23- 3- 2025 ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ درووستبونی هه‌ندێ په‌ڵه هه‌ور".
روونیشیكرده‌وه كه "پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك به‌رزتر ده‌بێته‌وه به ڕێژه‌ی ( 1-2 ) پله‌ی سیلیزی له تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ. خێرایی با 5 - 15 كیلۆمه‌تر ده‌بێت. ئاراسته‌ی با باشووری خۆرهه‌ڵات و مه‌ودای بینین 8 - 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
راشیگه‌یاند كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
هه‌ولێر : 19 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی : 17 پله‌ی سیلیزی
دهۆك : 17 پله‌ی سیلیزی
كه‌ركوك : 22 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : 18 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : 16 پله‌ی سیلیزی
سۆران : 15 پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران :7 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان : 22 پله‌ی سیلیزی
AM:10:02:22/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 3620
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت