سبەینێ شاندێکی باڵای هەرێم دەچێتە بەغدا
         
                
        
        
        
          وێستگەنیوز-
	
	بڕیارە سبەینێ شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات بە مەبەستی خێراکردنی بەدواداچوون بۆ کەیسی منداڵە ونبووەکانی ئەنفالکراوان.
ئەمڕۆ سێشەممە 21ی کانونی دووەمی 2025، دڵسۆز جەلال، سکرتێری بۆردی تایبەت بە یەکلاکردنەوەی چارەنووسی منداڵە ونبووەکان لە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان رایگەیاند، "سبەی چوارشەممە 22ی کانونی دووەمی 2025، بۆردی تایبەتی منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە، بە سەرۆکایەتیی وەزیری شەهیدان و ئەنفاڵکراوان دەچێتە بەغدا، بۆردەکە لە نوێنەرانی وەزارەتەکانی داد، ناوخۆ، تەندروستی، کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێـمی کوردستان پێکهاتووە".
لەبارەی ئامانجی سەردانی شاندەکە بۆ بەغدا ناوبراو وتی، "مەبەست لە سەردانەکە کۆبونەوەیە لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ و باڵیۆزی ئێران لە بەغداش بەشدار دەبێت، دەمانەوێت بەدواداچوون لە کەیسی منداڵە ونبووەکان خێراتر بکەین، چونکە تاوەکو ئێستا ژمارەیەکی زۆری منداڵی ونبوو چارەنووسیان نادیارە".
        
        
AM:10:25:21/01/2025 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									4500
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت