هۆبەی تۆماری شێرپەنجە: ساڵی رابردوو سێ هەزار و 310 کەس تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوون
         
                
        
        
        
          وێستگەنیوز-
	
	نەخۆشخانەی هیوا راپۆرتی ساڵانەی هۆبەی تۆماری شێرپەنجەی بۆ ساڵی 2024 بڵاوکردەوە، بەپێی راپۆرتەکە بێت سێ هەزار و 310 کەس تووشی نەخۆشی شێربەنجەبوون.
ئەمڕۆ سێشەمممە 14ی کانونی دووەمی 2025، هۆبەی تۆماری شێرپەنجەی ئاماری ساڵی 2024ی بڵاوکردەوە وەک لە راپۆرتەکەدا هاتووە، "ساڵی رابردوو لە پارێزگای سلێمانی سێ هەزار و 310 کەس تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوون کە 201 کەسیان منداڵن".
لە راپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە، "لە %54 تووشبووان لە رەگەزی نێر بوون و لە %45.4 لە رەگەزی مێن، هەروەها لە %91ی تۆمارکراوان خەڵکی شاری سلێمانین".
 
        
        
PM:12:20:14/01/2025 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									2236
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت