یاد ره‌فیق كه‌سی دیاری خۆپیشاندانه‌كانی 17ی شوبات ده‌ستگیركرا
        
                
        
        
        
          وێستگه‌نیوز-
	له‌سه‌ر سكاڵای پاسه‌وانێكی به‌رپرسێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان - كوردسات، یاد ره‌فیق كه‌سی دیاری خۆپیشاندانه‌كانی 17ی شوباتی 2011 ی شاری سلێمانی، ده‌ستگیركرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌وێستگه‌نیوزی وت كه "یاد ڕه‌فیق ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر سكاڵای چۆمان پاسه‌وانی دلێر عه‌بدولخالق ده‌ستگیركرا". 
چه‌ند ڕۆژێك پێش داخستنی گردی زه‌رگه‌ته واته پێش 28 ی سێپتێمبه‌ری 2024 یاده‌ی ره‌فیق ڕێگری له‌م چۆمان ناوه ده‌كات كه شوێنێكی تایبه‌تی چیا نه‌وشیروان بۆ چا خواردنه‌وه به‌كاربێنێت و به‌زۆر ده‌ریكردووه و شه‌ڕیش له‌نێوانیان ڕویداوه.
سه‌رچاوه‌كه وتی: "ئه‌و شه‌ڕه كاتی خۆی كۆتایی هات و نیمچه ئاشتبوونهوهیهكیش ڕویدا، به‌ڵام دواتر به‌هاندانی چه‌ند به‌رپرسێك كێشه‌كه‌ی بردۆته دادگا‌و سكاڵا ی له‌سه‌ر یاد ره‌فیق تۆماركردووه".
یاد ره‌فیق به‌رپرسی ئه‌منییه‌تی پاراستنی خۆپیشاندانه‌كانی به‌رده‌ركی سه‌رای شاری سلێمانی به‌تایبه‌تی ئاگاداری سه‌ر شانۆی ووتاره‌كان بوو، پۆسته‌كه فه‌ڕمی نه‌بوو له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه ئه‌و كاره‌ی پێسپێردرابوو.
        
        
PM:03:11:10/12/2024 
    
                                
                
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									11220
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت