لقی بانکی رەشید لە سلێمانی دەکرێتەوە
        
                
        
        
        
          وێستگەنیوز-
	
	ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزارەتی دارایی رەزامەندبوون بە كردنەوەی لقی بانكی رەشید لە سلێمانی و ئیتر پرسی تەوتین هیچ كێشەیەكی لەبەردەمدا نامێنێت.
غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، "دوابەدوای نووسراومان بەژمارە (١٧٩) لە بەرواری (٢٠٢٤/١٠/٢٦) كە داوای كردنەوەی لقی بانكی دەكەم لە وەزارەتی دارایی، بانكی ڕەشید بە نوسراوی (١٥٧٩) لە بەرواری (٢٠٢٤/١٠/٣١) وەڵامی نوسراومانی دایەوە و ڕەزامەندبون بە كردنەوەی لقی (بانكی ڕەشید) لە سلێمانی".
ئاماژە بەوەکراوە، "ئیتر پرسی (تەوطین) هیچ كێشەیەكی لەبەردەمدا نامێنێت و ئەوان ڕێكارە پێویستەكانی جێگیربونیان لەگەڵ حكومەتی خۆجەیی سلێمانی جێبەجێ دەكەن و هاوڵاتییان زۆر بەباشی لەی سوودمەند دەبن، ئەم دەستكەوتەمان پیرۆزە لە (سەرۆك بافڵ) و كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان".
        
        
PM:11:12:28/11/2024 
    
                                
                
                    
                                                                            
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									2300
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت