زیندانییەک لە چاکسازیی گەورانی سلێمانی هەڵدێت و برایەکی لە جێگەی خۆی دادەنێت
         
                
        
        
        
          
وێستگەنیوز_
		
بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی گەورانی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، زیندانییەک لە چاکسازییەکە هەڵاتووە و لە جێگەی خۆی برایەکی لە زیندان جێهێشتووە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە هەواڵەکە بڵاوبووەتەوە بەڵام دەوترێت: "رووداوەکە دوێنی روویداوە، ئەویش کاتێک چاوپێکەوتنی سزادراوان هەبووە، کەسێک برایەکی لە جێگەی خۆی داناوە و هەڵاتووە".
 
بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی گەورانی سلێمانی لە راگەیەندراوەکەیدا رایگەیاندووە، لیژنەیەک بۆ بەدواداچوون لە رووداوەکە پێکهێندراوە.
 
بەگوێرەی زانیارییەکان، تاوەکو ئەمڕۆ ئەو زیندانییە دەستگیرنەکراوەتەوە، کە دوو سزای لە سێدارەدانی هەبووە و هەردوو سزاکە بەپێی ماددەی 406 بووە کە بریتییە لە کوشتنی بە ئەنقەست.
        
        PM:02:34:31/10/2024 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									1036
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت